لە تورکیا زیاتر لە ٤٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٩٠٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە ٩٨ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٤ هەزار و ٥٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناش تۆمار کراون.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لە تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٩٠٨ کەس.

کۆجا هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٩٠٨ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٤٢ هەزار و ٢٨٢ کەس.

ز.ش